دوایین وادەی ناونووسی: 02 تشرینی یەکەم 2020
دوایین وادەی ناردنی وتار: 31 ئاب 2020
بڕواری بەڕێوە چوون: 02 تا 04 کانونی یەکەم 2020
بەڕێوەبەران: توێژێنگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان، زانکۆی کوردستان، زانکۆی گۆتەی فرانکفۆرت، زانکۆی سۆران، ئەنستیتۆتی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی
پشتیوانەکان:
ڕۆژژمێری کۆنفرانس:
  • بڕواری بەڕێوە چوون: -1240 ڕۆژ ماوه
  • دەسپێکی وەرگرتنی وتار: -1442 ڕۆژ ماوه
  • دوایین وادەی ناردنی وتار: -1333 ڕۆژ ماوه
شرۆڤەی پۆستەر

شرۆڤەی پۆستەر

وێنەی پۆستەرەکە وەرگیراوە لە پلاکی دۆزراوە لە تەپۆڵکەی زێوییەی سەقز لە (٧٥٠ پ.ز).  زێوییە ناوی قەڵایەکی مێژووییە لە پارێزگای کوردستان و لە نزیکیی ٤٠ کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شاری سەقزدا هەڵکەوتووە. ئەم ناوچەیە بەشێک بووە لە مەڵبەندی دەسەڵاتی ماناکان کە لە هەزارەی یەکەمی پێش زاییندا لە ناوچەکە دەسەڵاتدارییان دەکرد کە لە بەردەنووسەکانی سارگۆنی دووەم (٧٠٥-٧٢٢ی پێش زایینی) پاشای ئاشوورییەکان ئاماژەی پێکراوە. پلاکە زێڕینەکە هەڵگری دوو ڕیزی نەخش هەڵکەنراو لە گیانلەبەرانی تێکئاڵاو و ئەفسانەییە کە لە ناوەندی هەر ڕیزێکدا "دارێکی ژیان" بوونی­هەیە؛ لە ڕیزی سەرەوە بە بزنی کێوی و لە ڕیزی خوارەوەدا بە هەندێ مانگای باڵدار لە نێواندا دەور دراوە. گیانلەبەرە تێکئاڵاوەکان ڕوویان کردووەتە دارەکە و بەشی زۆری پێکهاتووە لە مرۆڤ، پەلەوەر و مانگا. لە گۆشەی هەر ڕیزێکدا، نەخشی کەروێشک  دەبینرێت و دەوران­دەوری پلاکەکە، ڕیزێکی هەڵکەنراو لە نەخشی گیایی وەکوو مێوەی کاج دانراون. داری ژیان لە زۆربەی شارستانییەتە مێژووییەکاندا بە واتای زاوزێ و بوونی ڕۆحی هەمیشەیی لە ناوەرۆکی دارەکەدا پەیوەندیی هەیە. ئەم دارە بە یەکێک لە زۆرترین بناوانەکانی هونەری زاگرۆس دێتە ئەژمار. لە نەخش و نیگاری تاقوەسانی کرماشاندا نەخشی دوو داری ژیان وەکوو هێمای هەتاهەتایی و ژیان لە دوو لای تاقەکەدا هەڵکەندراوە. هەروەها لە پلاکی زێوییەدا دوو داری ژیان لە ناوەندەکەیدا هەڵکەوتوون کە لە لایەن بزنی کێوی(کەڵ) و گیانلەبەرانی ئەفسانەییەوە دەوریان گیراوە. شێوازی هونەریی بەکار ڕۆیشتوو لە کانزاگەرییەکانی زێوییەدا هونەری زاگرۆس (شێوازی خۆماڵی، ئێرانی، خەڵکی، مانایی، مادی، لوڕستان)یان ناو ناوە کە پەیوەندیی ئەم شێوازە لەگەڵ فەرهەنگ، ئەفسانەکان و باوەڕە خەڵکییەکانی ئەم ناوچەیە نیشان دەدات. پلاکی زێڕینی زێوییە لە ئێستادا لە مۆزەی میللی ئێران پارێزراوە.

 وێنەی بزنی کێوی (کەڵ) لە پاڵ داری ژیاندا لە بەرەودارترین مۆتیفەکانی هونەری ڕۆژهەڵاتی کەونارا دێتە ئەژمار. ئەم ئاژەڵە لە کۆنەوە نیشانەیەک بووە لە هێز و بەردەوام ئاژەڵی پێشڕەوی ڕانەکە بووە؛ بە جۆرێک کە ئەویان وەکوو هێنانە بەرچاوی باوەڕەکانی مرۆڤ و مێگەلەکان دەزانی. بزنی کێوی بە هۆی بەسەربردنی ژیان لە بەرزایی کوێستانەکان و ژیواری لە بەرزایی سەرەوی ٤٠٠٠ میتەردا، هێمایەک بووە لە خۆڕاگری لە بەرانبەر  هەلومەرجی دژاواری ژینگەیدا. سەرەڕای ئەوەش بزنی کێوی بە هۆی هاوشێوەیی شاخەکانی لەگەڵ کەوانی مانگ تاریفی لێ­کراوە و بە هێمای فریشتەی باران و زاوزێیان زانیوە. شاخە کەوانییەکان و گرێی سەر شاخەکان لە تایبەتمەندییە خۆماڵییەکانی بزنی کێویی کەڵک وەرگیراو لە پلاکی زێوییەدایە. لە هەندێ لە باوەڕە مێژووییەکانی ئەم ناوچەدا، بزن هێمای زاوزێ و خوای ڕسکانەوەکان ناو براوە. بۆ وێنە لە لوڕستاندا، سیمبۆلی خۆر و هەندێ کات هێمایەکە لە باران، چون مانگیان لەگەڵ باران و خۆریشیان لەگەڵ گەرما و وشکیدا پەیوەند داوەتەوە. هەروەها شاخی چەماوە و کەوانەیی بزنی کێوی لەگەڵ مانگدا پەیوەندیی هەیە. لەم سۆنگەیەوە شاخە کەوانەییەکانی بزنی کێوییان بە هۆکاری باران زانیوە. لە شووش و عیلام، بزنی کێوی سیمبولێکە لە بەختەوەری و هەروەها خودای ڕسکانی ڕووک بووە. نەخشی بزنی کێوی بە گشتی بە لەبەرچاوترین نەخشی ئاژەڵی توتمی لە هونەری زاگرۆسدا دێتە ئەژمار.

 

 
 
هەژماری سەردان
0 کاربەرانی لەسەرهێڵ