آخرین مهلت ثبت نام:
آخرین مهلت ارسال مقاله: 11 شهریور 1394
تاریخ برگزاری: 15 تا 20 مهر 1394
برگزار کنندگان:
حامیان:
روزشمار همایش:
  • تاریخ برگزاری: -3366 روز مانده
  • آغاز دریافت مقالات: -3428 روز مانده
  • آخرین مهلت ارسال مقاله: -3401 روز مانده
زانیاری پێویست

کۆنفه‌ڕانسی نه‌ته‌وه‌یی "کورد و کولتوور و ئه‌ده‌بی ئێرانی و ئیسلامی"


سه‌باره‌ت به‌م کۆنفه‌ڕانسه‌

کولتوور و ئه‌ده‌بی کوردی به‌ درێژایی مێژووی پڕ له‌ هه‌وراز و نشێوی خۆی، له‌گه‌ڵ دوو هێمانه‌ی بنه‌ڕه‌تی "ئێرانی بوون" و "ئیسلامی بوون" دانوستانی بووه‌ به‌ جۆرێ که‌ ئه‌کرێ جێ پێی ئه‌م دوو هێمانه‌ له‌ نێوان ده‌قگه‌لی جۆراوجۆردا یان ده‌رکه‌وته‌ی فره‌‌چه‌شنی کولتووری بناسینه‌وه‌. که‌ڵک وه‌رگرتنی شاعیران و نووسه‌رانی کوردستان له‌ زانسته‌ ئیسلامییه‌کان وه‌ک عیرفان، فه‌لسه‌فه‌ و که‌لام یان سوود وه‌رگرتنی شاعیران له‌ کێشی عه‌رووزی و چه‌مکگه‌لی باو له‌ ئه‌ده‌بی فارسیدا نموونه‌یه‌کی چکۆله‌ن له‌م دانوستانه‌ دێرینه‌ که‌ دیاره‌ توێژینه‌وه‌ی زۆریش له‌م باره‌وه‌ له‌ چاپ دراوه‌. ئه‌م کۆنفه‌ڕانسه‌ به‌ نیازه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ی خۆیدا شێوازه‌‌کانی هه‌ڵسوکه‌وتی کولتوور و ئه‌ده‌بی کوردی له‌گه‌ڵ کولتوور و ئه‌ده‌بی ئێرانی و ئیسلامی بخاته‌ به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، به‌و هیوایه‌ که‌ بتوانێ پێشه‌نگی کۆنفه‌ڕانسگه‌لێکی تر له‌م چه‌شنه‌ بۆ پیشاندانی تێکه‌ڵی کولتوور و ئه‌ده‌بی گه‌لان بێ.

ته‌وه‌ره‌کانی کۆنفه‌ڕانسه‌که‌

o       دانوستانی ئه‌ده‌بی هۆنراوه‌یی کوردی و فارسی

o       ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هێمانه‌ فولکلۆرییه‌کان له‌ ئه‌ده‌بی کوردی و فارسیدا (به‌راورد و په‌یوه‌ندی)

o       لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ وه‌رگێڕدراوه‌کانی کوردی به‌ فارسی و ‌پێچه‌وانه‌که‌ی‌

o       ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دیمه‌نی ژن له‌ فولکلۆری کوردی و فارسیدا (به‌راورد و په‌یوه‌ندی)

o       چه‌مک و ناوه‌رۆکی قورئانی له‌ ئه‌ده‌بی کوردیدا

o       کولتووری ئیسلامی و ئه‌ده‌بی کوردی

o       ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ و که‌لامی ئیسلامی له‌ ئه‌ده‌بی کوردیدا

o       عیرفان و سۆفیگه‌ری و ئه‌ده‌ب و کولتووری کوردی

o       خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئێران به‌ پێی ده‌قه‌ کوردییه‌کان

o       لێکدانه‌وه‌ی به‌راوردکارانه‌ی گوتاری ڕه‌وایه‌تناسانه‌ له‌ ئه‌ده‌بی چیرۆکی کوردی و فارسیدا

o       ئه‌ده‌بی کوردی و ڕه‌خنه‌ و بیرۆکه‌ی نوێ له‌ ئه‌ده‌ب و کولتووردا

o       بنه‌ماکانی توێژینه‌وه‌ی کولتووری له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی و فارسیدا

شێوه‌نامه‌ی نووسینی وتاره‌کان

o       وتاره‌کان ئه‌بێ به‌رهه‌می لێکۆڵینه‌وه‌ی نووسه‌ر(ان)ی بێ و له‌ هه‌موو وتاره‌کاندا ئه‌بێ بنه‌ماکانی وتارنووسی زانستی (کورته‌، ده‌سته‌وشه‌ی سه‌ره‌کی، ده‌سپێک، بابه‌ت و ده‌سکه‌وت) به‌ پێی ستانداردی وتارنووسی زانستی ڕه‌چاو بگیردرێ. پێویسته‌ ناونیشانی خاوه‌ن(گه‌ل)ی وتارکه ‌له‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کی جیاوازدا (بریتی له‌ ناوی نووسه‌ر(ان)، پیشه‌ و پله‌ی زانستی، به‌رهه‌می چاپکراو و ئیمه‌یل) بنووسرێ تا له‌ کاتی داوه‌ریدا له‌ ده‌قی وتاره‌که‌ جوێ بکرێته‌وه‌.

o       پێویسته‌ وتاره‌ فارسییه‌کان به‌ قه‌ڵه‌می lotus سایزی 12 و وتاره کوردییه‌کان به‌ قه‌ڵه‌می unikurd سایزی 12 و ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی کۆندا‌می کۆنفه‌ڕانسه‌که‌وه‌ بنێردرێ.

قۆناغه‌کانی داوه‌ری

وتاره‌ ناردراوه‌کان بۆ ده‌بیرخانه‌ی کۆنفه‌ڕانسه‌که‌، به‌ پێی ته‌وه‌ره‌کان ئاڕاسته‌ی داوه‌رانی هه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌ک ئه‌کرێ. وه‌رگرتنی کۆتایی کورته‌ یا ده‌قی هه‌ر وتارێک به‌سراوه‌ی ڕای لیژنه‌ی داوه‌ران ئه‌بێ.

نووسیاری زانستی           د.نه‌جمه‌دین جه‌باری، مامۆستای زانستگای کوردستان

نووسیاری به‌ڕێوه‌به‌ری     د. زه‌که‌ریا بزدوده‌، مامۆستای زانستگای کوردستان

ڕۆژمێری کۆنفه‌ڕانسه‌که‌

o       ڕاگه‌هێنی بانگهێشت:                    4ی ئاپریلی 2015 (15ی خاکه‌لێوه‌ی 1394)

o       دوایین مۆڵه‌تی ناردنی کورته‌ی وتار: 31ی مه‌ی 2015 (10ی جۆزه‌ردانی 1394)

o       دوایین مۆڵه‌تی ناردنی ده‌قی وتار:      1ی سپتامبری 2015 (10ی خه‌رمانانی 1394)

o       ڕاگه‌هێنی ئاکامی داوه‌ری:              23ی سپتامبری 2015 (1ی ڕه‌زبه‌ری 1394)

o       کاتی به‌ڕێوه‌چوون:                       7-8ی ئۆکتۆبری 2015 (15-16ی ڕه‌زبه‌ری 1394)

به‌ڕێوه‌به‌ر

زانکۆی ئاداب و زمانه‌ بیانییه‌کانی زانستگای کوردستان

زمانی کۆنفه‌ڕانسه‌که‌

کوردی و فارسی (پێشکه‌ش کردنی وتار به‌ زمانی دیکه‌یش ئازاده‌)

ماڵپه‌ڕی کۆنفه‌ڕانسه‌که‌

www.conf.uok.ac.ir/kurdology2015.aspx

چاپی وتاره‌کان

کورته‌ی ئه‌و وتارانه‌ی که‌ وه‌رگیراون، له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی کۆنفه‌ڕانسه‌که‌ دائه‌نرێ، کۆی ده‌قی وتاره‌کانیش له‌ کتێبی "کۆمه‌ڵه‌ وتاره‌کانی کۆنفه‌ڕانس"دا چاپ ئه‌کرێ.

خاڵی گرینگ

o       وتارگه‌لی ناردراو نابێ له‌ شوێنێکدا چاپ بووبێ یان بۆ داوه‌ری هیچ گۆڤار و کۆڕێک به‌ڕێکرابێ.

o       له‌وانه‌یه‌ وتاره‌کان به‌ لێکدانه‌وه‌ی لیژنه‌ی داوه‌ران ته‌نیا بۆ چاپ یان بۆ چاپ و پێشکه‌ش کردن هه‌ڵبژێردرێ.

o       به‌ نووسه‌رانی ئه‌و وتارانه‌ی که‌ وه‌رگیراون، 30 خوله‌ک (بریتی له‌ 20 خوله‌ک بۆ پێشکه‌ش کردن و 10 خوله‌ک بۆ پرسیار و وه‌ڵام) ده‌رفه‌ت ئه‌درێ.

o       خه‌رجی هاتو چوو له‌ ئه‌ستۆی خودی به‌شداربووانه‌.

 

نيشانی: سنه، زانستگای کوردستان، زانکۆی ئاداب و زمانه‌ بیانییه‌کان، سندووقی پؤستی 416،

کۆدی پۆستی 15175-66177

ته‌له‌فون و فه‌کس: 666806 8733  (98)+

آمار بازدید
0 کاربران آنلاین